چواره‌مین خۆپیشاندانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادی
خه‌ڵک و که‌مایه‌تیه زوڵملێکراوه‌کان
به‌رلین، پاریس، رۆم
شه‌ممه، 22ی ئۆکتۆبر، 3ی پاش نیوه‌ڕۆ
دامه‌زراوه‌ی که‌له‌پووری لیبراڵی SOCIETA’ LIBERA دامه‌زراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و ناسیاسییه که رێوڕه‌سمی جۆراوجۆر به مه‌به‌ستی پاراستنی بنه‌مای ئازادی رێکده‌خات. مه‌به‌ست له ئازادی، مافی تاکه‌کان و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌کانه.
دامه‌زراوه‌ی Società Libera به‌پێی روانگه لیبرالیستیه‌کانی خۆی باوه‌ڕی به گرنگایه‌تی ده‌وری تاکه‌کان و مافی سروشتی ئه‌وان هه‌یه و تاکو ئێستا سێ ساڵ خۆپیشاندانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادی له رۆمدا رێکخستووه. ئه‌مه خۆپیشاندانێکی بێ ده‌نگ به مه‌به‌ستی پشتگیریی له ئازادی بێرمه‌ییه‌کان، ئێرانیه‌کان، ته‌به‌تیه‌کان و خه‌ڵکی ئۆیغور و پیشاندانی به‌ڵێنی ئێمه بۆ خه‌بات له پێناوی ئازادی له جیهان دایه.
به‌پێی هه‌لومه‌رجی خراپی مافی مرۆڤ له جیهاندا، پیشاندانی هاوده‌ردی یان به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی جیاواز بۆ هه‌ر بارودۆخێک ته‌واو و به‌س نییه.
کاتی ئه‌وه گه‌یشتووه که گۆڕه‌پانه گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا پڕ بن له خه‌ڵکی وریا. کاتی ئه‌وه گه‌یشتووه که جیهانی رۆژئاوا ببزوێت و سه‌رنج بداته بارودۆخی ژیانی سه‌دان هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی جیهان. کاتی ئه‌وه گه‌یشتووه که ئه‌وروپا و رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان نه ته‌نیا له ئازادی که‌مایه‌تی مه‌سێحی به‌ڵکو له ئازادی هه‌موو خه‌ڵکی جیهان پشتگیریی بکه‌ن. رۆژی ئازادی نه‌ته‌وه‌کان و که‌مایه‌تیه زوڵملێکراوه‌کان له ئه‌وروپا گه‌یشتووه.
Società Libera به‌م مه‌به‌سته له خه‌ڵکی ئه‌وروپا، کۆمه‌ڵگاکانی پێوه‌ندیدار به نه‌ته‌وه و که‌مایه‌تیه زوڵملێکراوه‌کان و رێکخراوه‌کانی زانیاریی به‌خشین داوا ده‌کات که بزاڤێکی یه‌کده‌نگ له به‌رلین، پاریس و رۆم ده‌ست پێ بکه‌ن. ئێمه هیوادارین که ئه‌م بزاڤه هه‌مووان ئاگادار بکاته‌وه که پشتگیریی له مافی مرۆڤ پێشترێتیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییه.

